رۆلی پڕۆژەی گەشانەوە لە پاڵپشتی دارایی بۆ بیرۆکە و پرۆژە دەستپێشخەرییەکانی گەنجان




بەڕێز (م. ئارام انور عمر) بەڕێوەبەری سندوقی پشتوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان، وەک وانەبێژی میوان سیمینارەکەی پێشکەش کرد.
لە سیمینارەکەدا، چاوەڕوانی و گرنگی قەرزە بچووکەکان و پڕۆژەی گەشانەوە باسی لێوەکرا، کە لەلایەن حکومەتی هەرێم پاڵپشتی دەکرێن، ئامانج لێی ئاسانکردنی دامەزراندنی پڕۆژەی تایبەتی گەنجانە.
لە بەشێکی تری سیمینارەکە، باس لەو دەزگا و کەناڵانەش کرا، کە پاڵپشتی گەنجانی کوردستان دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی دەستپێشخەرییەکانیان.

