بەخێرهێنانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم

لە ڕێوڕەسمێکدا بە چاودێی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، بەشی دارایی و بانک هەستا بە ئەنجامدانی چاڵاکییەک بۆ قوتابیانی تازە وەرگیراوی بەش بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و بڕیاردەر و ژمارەیەک مامۆستای بەش، کە تێیدا دوای بەخێر‌هێنان و پیرۆزبایکردنیان کۆمەڵێک ڕێنمایی تایبەت بە خوێندن و هەڵس و کەوتکردنیان بۆیان ڕوونکرایەوە، دواتر تیانووس و پێنووسێک وەک دیاری بە لۆگۆی زانکۆ و کۆلێژ و بەش پێشکەشی قوتابیان کرا.